ئێران: پێویستە عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵا لە دژی ئیسرائیل تۆمار بکات

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق توانای كۆنترۆڵكردنی خاكه‌كه‌ی نییه. ده‌شڵێت: پشتگیریی هیچ كه‌س له‌م دۆخه‌دا له بیر ناكه‌ین.
شه‌ممه، 14ـی حوزه‌یرانی 2025، كازم غه‌ریب ئابادی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕایگه‌یاند، عێراقیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پێویسته له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تیی، سکاڵا دژی ئیسرائیل تۆمار بكات.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتووشیه‌تی "عێراق ناتوانێت سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی له پێشێلكارییه‌كان بپارێزێت و كۆنترۆڵ بكات."
كازم غه‌ریب ئابادی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هیچ كه‌س له بیر ناكه‌ین كه له‌م دۆخه‌دا پشتیوانیی له ئێران ده‌كات.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، به فه‌رمی سكاڵایان له دژی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تۆمار كردووه، به‌هۆی پێشێلكردنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئیسرائیل به ئاشكرا سه‌روه‌ریی خاك و سنووری عێراق و ڕێككه‌وتننامه و یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل كردووه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریی وڵاتانه‌وه هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاوكات داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، به‌رپرسیاریه‌تی یاسایی و ئه‌خلاقی به‌رانبه‌ر پێشێلكاری و زێده‌ڕۆییه‌كانی ئیسرائیل هه‌ڵبگرێت.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆن، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانی کوشت.