فوئاد حوسێن بۆ عراقچی: هه‌ڵوێستی به‌غدا لە به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل ڕوون و نهگۆڕە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی ده‌ڵێت، هه‌ڵوێستی به‌غدا به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل ڕوون و نه‌گۆڕه؛ ده‌شڵێت، به‌غدا له هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كان په‌ره‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
دووشه‌ممه، 16ـی حوزه‌یرانی 2025، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له لایه‌ن عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه پێ گه‌یشتووه و هه‌ردوولا تاوتوێ پێشهاته‌كان و په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كردووه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن جه‌ختی له هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، به‌غدا هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل ڕوون و نه‌گۆڕه، هاوكات هه‌وڵه‌كانیشی بۆ چاره‌ی دیپلۆماتیی چڕ ده‌كاته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتووشیه‌تی، عێراق دژی فراوانكردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و بازنه‌ی شه‌ڕه و به‌رده‌وامیدان به‌و شه‌ڕه، ناوچه‌كه زیاتر ناسه‌قامگیر ده‌كات.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، فوئاد حوسێن به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌باس عراچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرد و پێی گوتبوو، سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كانی ئیسرائیل، به‌ڵام باشتر وایه له گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه ئارام بكرێته‌وه و سه‌قامگیریی بگه‌ڕێته‌وه.
فوئاد حوسێن جه‌ختیشی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی عێراق كردبووه‌وه و به عراقچی گوتووه، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن و حكوومه‌تی عێراق و گه‌له‌كه‌ی هاوسۆزی حكوومه‌ت و گه‌لی ئێرانن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزی و په‌ره‌سه‌ندنه مه‌ترسیدارانه.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کت‌وپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنی "هەستانەوەی شێر"ـی ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3"ـی ڕاگەیاند.