بیست وڵاتی عەرەبی و ئیسلامیی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆ سەر ئێران کرد

بیست وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش له باره‌ی شه‌ڕ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و دانوستان به تاكه‌ڕێگه ده‌زانن بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن.
دووشه‌ممه، 16ـی حوزه‌یرانی 2025، هه‌ر یه‌ك له ئوردن، ئیمارات، میسر، پاكستان، به‌حره‌ین، برۆنای، توركیا، چاد، جه‌زائیر، دوورگه‌كانی مانگ، جیپۆتی، سعوودیه، سوودان، كوه‌یت، سۆماڵ، عێراق، عوممان، قه‌ته‌ر، لیبیا و مۆریتانیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان له باره‌ی شه‌ڕ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیلیان ده‌ركرد و تێیدا جه‌ختیان له‌سه‌ر دانوستانه‌كان وه‌كوو تاكه‌ڕێگه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی درێژخایه‌ن له باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و بیست وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه، هاوكات به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیلیان بۆ سه‌ر ئێران كردووه. هاوكات به پێویستیان زانیوه ڕێز له ئازادی ده‌ریاوانی له ڕێڕه‌وه ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگیردرێت.
ئه‌و بیست وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه گوتووشیانه، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئیسرائیل لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداری بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌بێت.