ستارمه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مه‌ریكا لە دژی ئێران له ئاماده‌باشیدا بێت

ڕۆژنامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای له حكوومه‌ته‌كه‌ی كردووه له ئاماده‌باشیدا بێت بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران.
پێنجشه‌ممه، 19ـی حوزه‌یرانی 2025، ڕۆژنامه‌ی "فاینناشال تایمز" بڵاوی كرده‌وه، كییه‌ر ستارمه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی لێژنه‌ی فریاگوزاریی شارستانی "كۆبرا"ـی كردووه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی هه‌وڵه‌كان كراوه بۆ پشتگیریكردنی هاووڵاتییانی به‌ریتانیا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی.
ڕۆژنامه‌كه داوایشی له حكوومه‌ته‌كه‌ی كردووه له ئاماده‌باشیدا بێت بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران.
هاوكات ڕۆژنامه‌ی "ته‌له‌گراف" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، داواكاریی گشتیی به‌ریتانیا هۆشداریی داوه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی كه ده‌ستوه‌ردان له هێرشی سه‌ر ئێران نه‌كات، چونكه نایاساییه.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.