بەهۆی سوورییەکانەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە دوو ملیۆن پەنابەر دەگوازێتەوە بۆ وڵاتی سێیەم

شابیا مانتۆ، گوتەبێژی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند "نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار پەنابەر لە ساڵی داهاتوودا دەگوازێتەوە بۆ ئەو وڵاتانەی ڕازی بوون بە وەرگرتنیان."

گوتەبێژی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان "UNHCR" لەکاتی پێشکەشکردنی ئامارەکان گوتی: "هەرچەندە ژمارەی پەنابەران زۆرە، بەڵام بۆ ئەمساڵ لە 2.9 ملیۆن پەنابەروە کەمبووەتەوە بۆ 2.5 ملیۆن پەنابەر، ئەمەش لەکاتێکدا ژمارەی پەنابەرانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە."

بەگوێرەی بەیاننامەیەکەی ئاژانسەکە، هۆکاری ئەمە بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ پەرەسەندنی دۆخی سووریا کە ڕێگەی بە گەڕانەوەی خۆبەخشانە داوە. 

مانتۆ ڕوونیشی کردەوە، هەندێک کەس داوای مافی پەنابەرییان کشاندووەتەوە تاکوو بگەڕێنەوە وڵاتاکانیان.

 ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە ساڵی داهاتوودا دەگوازرێنەوە، بریتین لە ئەفغانیەکان، 573 هەزار و 400 سووریەکان، 442 هەزار و 400، باشووری سودان، 258 هەزار و 200 سودانییەکان 246 هەزار و 800، ڕۆهینگا 233 هەزار و 300، کۆنگۆییەکان 179 هەزار و 500.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی گواستنەوەی پەنابەران لەلایەن وڵاتانی وەرگرەوە لە ساڵی 2025دا دیاریکراوە. نزمترین ئاستی لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا بێت.

بۆ ساڵی 2026 کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئامانجی گواستنەوەی 120 هەزار پەنابەری داناوە، کە ڕێژەیەکەی زیاترە لە چاو ساڵی ڕابردوو کە 116 هەزار پەنابەر بوو.

دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ بەرنامەی نیشتەجێکردنی پەنابەرانی ئەمەریکای ڕاگرت.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment