دانیشتووانی نه‌ینه‌وا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگاكه‌یان بێزارن

عێراق سه‌رباری ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی و بودجه‌یه‌كی زۆری ساڵانه كه بۆ كه‌رته جیاوازه‌كان دابین ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌تایبه‌تی له داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكات، ئه‌مه‌ش وایكردووه هاووڵاتییان نه‌توانن سوود له ده‌وڵه‌مه‌ندیی وڵاته‌كه‌یان وه‌ربگرن، ته‌نانه‌ت له دۆخی فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت نیگه‌رانن و بێزاری ده‌رده‌بڕن.
پارێزگای نه‌ینه‌وا یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی عێراق له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014ـوه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی داعش و كۆنترۆڵكردنی له لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه‌وه، ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین نه‌هامه‌تی و قه‌یرانی سیاسی، به‌ڕێوه‌بردن و مرۆیی بووه‌ته‌وه و نه‌توانراوه خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایی و گشتییه‌كان پێشكه‌ش هاووڵاتییانی بكرێت.
فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی نه‌ینه‌وا یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه ڕۆژانه زۆرترین كه‌س بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان ڕووی تێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌كوو ده‌رده‌كه‌وێت، هاووڵاتییان له به‌ڕێوه‌بردنیان نیگه‌رانن.
نۆره و چاوه‌ڕوانی زۆری هاووڵاتییان و نه‌بوونی خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی له فه‌رمانگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگاكه و پێدان و وه‌رگرتنی به‌رتیل، وایكردووه، هاووڵاتییان بێزار بن و ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز بكه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، له كاتژمێره‌كانی یه‌كه‌می به‌یانی نۆره ده‌گرن بۆ ڕاییكردنی كاره‌كانیان، به‌ڵام كاره‌كانیان ته‌واو نابێت و بۆ ڕۆژه‌كانی دواتر هه‌ڵده‌گیرێت، یانیش بۆ ته‌واوكردنیان ده‌بێت په‌نا ببنه به‌ر پێدانی به‌رتیل.