میدیای ئیسرائیل: ناتانیاهۆ سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ئیسرائیلی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی وای نیازە له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات و له‌گه‌ڵ سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، سەبارەت بە شه‌ڕی غه‌ززه كۆ ببێته‌وه.
شه‌ممه، 28ـی حوزه‌یرانی 2025، كه‌ناڵی 13ـی ئیسرائیلی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوی كرده‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته له به‌رنامه‌یدایه له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌ردانی واشنتن بكات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆ ببێته‌وه.
به‌رپرسانی ئیسرائیلی به كه‌ناڵه‌كه‌یان گوتووه، ناتانیاهۆ له سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ تاوتوێی كۆتاییهێنانی شه‌ڕی غه‌ززه و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی نوێی ئاشتیی ده‌كات.
لە سەرەتای مانگی ئاداردا قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی زیندانی و بارمته‌كان لە نێوان حەماس و ئیسرائیل کۆتایی هات. ڕێککەوتنەکە، بە نێوەندگیریی میسر و قەتەر و چاودێریی ئەمەریکا، لە 19ـی 3ـی 2025 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەردوولا پابەند بوون بە مەرجەکانی قۆناغی یەکەم، بەڵام لە قۆناغی دووەمدا ناتانیاهۆ، لە پێناو بەرژەوەندیی "توندڕەوانی هاوپەیمانیی حکوومەتەکەی" لە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە، کشایه‌وه.