ڕۆژنامەی هائارتز: ئیسرائیل 1500 دۆلار دەداتە هەر بەڵێندەرێک لە بەرانبەر ڕووخاندنی ماڵێک لە غەززە

ڕۆژنامەی هائارتزی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد، ئیسرائیل 5 هەزار شیکل کە دەکاتە نزیکەی 1500 دۆلار، دەداتە هەر بەڵێندەرێک لە بەرانبەر ڕووخاندنی ماڵێک لە کەرتی غەززە، پشتڕاستیشی دەکاتەوە ئەو بەڵێندەرانە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دامەزراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، سەربازێک لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە "هەموو بەڵێندەرێک لە غەززە کە کار دەکات دەبێت کەرەستەی ئەندازیاری بەکار بهێنێت بۆ ڕووخاندنی ماڵەکان و بۆ هەر ماڵێک 5 هەزار شیکل وەردەگرێت، بەوەش پارەیەکی زۆر بەدەست دەهێنن."

ئاماژەی بەوەش کرد "هەر کاتێک بەڵێندەرەکان ماڵەکان نەڕووخێنن، بێکار دەبن و سوپای ئیسرائیل دەبێت کاریان بۆ دابین بکات."

 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment