ناتانیاهۆ له‌گه‌ڵ تره‌مپ تاوتوێی شه‌ڕی غه‌ززه ده‌كات

گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه، كاری له‌پێشینه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه؛ هاوكات پێگه‌ی ئه‌كسیۆس ده‌ڵێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل 7ـی ته‌ممووز سه‌ردانی واشنتن ده‌كات.
دووشه‌ممه، 30ـی حوزه‌یرانی 2025، کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند، ڕاگرتنی شه‌ڕی غه‌ززه، كاری له‌پێشینه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه.
کارۆلین لیڤیت گوتووشیه‌تی، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به شه‌ڕی غه‌ززه، به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیل.
هاوكات پێگه‌ی ئه‌كسیۆس له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیلی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل 7ـی ته‌ممووز سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی شه‌ڕی غه‌ززه ده‌كات.
ئه‌كسیۆس سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، نه‌رمی نواندنی ئیسرائیل بۆ وه‌ستانی شه‌ڕی غه‌ززه، به لای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس قبووڵكراوه.