دەزگای ئاسایشی هەرێم: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری گەرمیان کەوتەخوارەوە

گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک ناحیەی کۆکس لە سنووری گەرمیان درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە.

عەقید، سەلام عبدالخالق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3-7-2025، کاتژمێر 1:20 خولەکی پاشنیوەڕۆ، لە نزیک ناحیەی کۆکس لە سنووری گەرمیان درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، دەشڵێت: کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، درێژی درۆنکە دوو مەترو نیو بووە، دوو مووشەکی لێ بەستراوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، چونکە لە چۆڵاتی کەوتوەتە خوارەوە.
 
 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment