سەرچاوەیەک بۆ کوردستان24: درۆنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی کەرکووک کەوتە خوارەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە نزیک فڕۆکەخانەی کەرکووک کەوتە خوارەوە.
پێنجشەممە 3ـی تەمووزی 2025، سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک ڕاگەیاند: لە گەڕەکی بەدری نزیک فڕۆکەخانەی کەرکووک، دەنگێکی بەهێز بیستراوە و هێزە ئەمنییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکە گەیشتوونەتە شوێنەکە.
هەروەها سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە کوردستان24ـی گوت: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە نزیک فڕۆکەخانەی کەرکووک کەوتە خوارەوە.