دژەتیرۆری کوردستان: درۆنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە

لۆگۆی دژەتیرۆری کوردستان
لۆگۆی دژەتیرۆری کوردستان

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.

پێنجشەممە 3ـی تەممووزی 2025، دژەتیرۆری کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا، ئەمشەو کاتژمێر 9:58 خوولەک، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، خۆشبەختانە کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment