مەسرور بارزانی بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد و، سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوا لێ خۆشبوو گەیاند.
ئەمڕۆ هەینی 4ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە قەزای ئامێدی لە پارێزگەی دهۆک، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراوی بادینان کرد.
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوا لێ خۆشبوو گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
بنەماڵەی موحسین ئامێدی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخەمی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت لە پرسەکەیان دەربڕی.


