ترەمپ: ئەمەریکا دەیەوێت بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرانیا بە‌‌هێزتر بکات

دۆناڵد ترەمپ و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی (ئەرشیف)
دۆناڵد ترەمپ و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی (ئەرشیف)

شەممە، 5ـی تەممووزی 2025، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕایگەیاند، بە تەلەفۆن گفتوگۆیەکی زۆرباش و بەسوودم لەگەڵ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، کرد. 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە "ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند "بە تەلەفۆن گفتوگۆیەکی زۆر باش و بەسوودم لەگەڵ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ کرد. ئێمە دەربارەی بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی قسەمان کرد، من سوپاسگوزاری هاوکارییەکانی سەرۆک ترەمپم."

پێشتر، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو" لەوانەیە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، لە ناویاندا سیستەمی پاتریۆت بدەین بە ئۆکرانیا."

دوێنێ شەممە، دۆناڵد ترەمپ، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا لە کۆشکی سپی گوتی: ڕۆژی 4ـی تەممووز، ئەم مەسەلەیەم  بە تەلەفۆن لەگەڵ زێلێنسکی تاوتوێ کردووە، ئەو داوای سیستەمی پاتریۆتی لێم کردووە. 

ترەمپ، لە وەڵامی پەیامنێری ڕۆیتەرز، کە پرسیبووی ئایا ئێوە بەم نزیکانە سیستەمی پاتریۆت دەدەن بە ئۆکرانیا؟ گوتی: ئێمە دەتوانین ئەوە بکەین، ئەمەریکا دەیەوێت بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرانیا بەهێزتر بکات.

هێزی ئاسمانیی و مووشەکیی ڕووسیا بەردەوام هێرش دەکەنە سەر ئۆکرانیا و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرانیا توانای بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانەی نییە.

 
 
Fly Erbil Advertisment