غەززە..بەهۆی شەڕەوە منداڵان ناچارن شیرینی بفرۆشن

شەڕ بەرپرسیارێتییەکی گەورتر لە تەمەنییانی خستووەتە سەر شانی منداڵانی غەززە، لە بازاڕە وێرانەکاندا ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان هەشت ساڵ زیاتر تێپەڕ ناکات و دەبوو لە قوتابخانەکان بن، شیرینیان هەڵگرتووە و شت دەفرۆشن، ئەوەش لەپێناو دابینکردنی پارووە نانێن بۆ خوشک و براکانیان.
منداڵێکی غەززە، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پێش شەڕ ئێمە دەچووینە قوتابخانەکان و پێکەنین لەسەر دەممان بوو، بەڵام شەڕ هات بەسەردا، ئێمە لە غەززە ناچاربووین بێنە سەر شەقامەکان و بەم شێوەیە کاربکەین بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانمان، خوارد بۆ خوشکەکانم دابین دەکەم.
منداڵێکی دیکەی غەززە دەڵێت: هاتوومەتە بازاڕ و شتومەک دەفرۆشم، لەپێناو دابینکردنی پارووە نانێک بۆ خوشک و براکانم شیرینی دەفرۆشم.
منداڵێکی دیکە دەڵێت: ئاواتمان گەڕانەوەیە بۆ قوتابخانە و یاریکردنە لەگەڵ هاوڕێکانم، بەڵام خۆشییەکانمان هەمووی دزرا، دێنە سەر شەقامەکان و تا ئیوارە شت دەفرۆشین تەنیا لەپێناو پارووە نانێک.
چیرۆکی ئازاربەخشی ئەم منداڵانەی غەززە لەناو قەیرانی جەنگ و نەهامەتی هاوارێکی مرۆڤانەیە بۆ گوێی جیهان. بیرمان دەخاتەوە مناڵگەلێک هەن خەونەکانیان بووەتە ژێر داروپەرووەوە.