بەریتانیا باڵیۆزخانەکەی لە تاران کردەوە

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا دووباره‌ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ تاران كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی جه‌نگیی نێوان ئێران و ئیسرائیل داخرابوو، ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

دووشه‌ممه‌، 7ـی ته‌ممووزی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌ تاران دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌ داخستنی به‌هۆی جه‌نگیی نێوان ئێران و ئیسرائیل، به‌ فه‌رمی كرده‌وه‌ و كاره‌كانیان ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه‌.

یەکشەممە، 6ـی تەممووز 2025، ئاژانسی  هەواڵی میهر، سەرلەنوێ کرانەوەی باڵێوزخانەی سویسرای لە تاران، ڕاگەیاند، کە پێشتر بە هۆی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بە شێوەیەکی کاتی داخرابوو.

لە کاتی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، باڵیۆزخانەکانی هۆڵەندا، سوید، بەریتانیا، فەرەنسا، هیندستان، ئیتالیا و سویسرا، لە تاران، بۆ ماوەیەکی کاتی، داخران.

جەنگیی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە بەرەبەیانی 13ـی حوزەیرانی 2025 بە هێرشی چڕی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و کوشتنی چەندان فەرماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمی دەستی پێ کرد.

 
Fly Erbil Advertisment