کەتیبەکانی سه‌یدولشوهه‌دا هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا له به‌غدا

کەتیبەکانی سه‌یدولشوهه‌دا هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا له به‌غدا.
ئه‌بوئالا وه‌لائی، ئه‌مینداریی گشتیی کەتیبەکانی سه‌یدولشوهه‌دا، به‌رپرسی كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له به‌غدا، به گوشارخستنه سه‌ر هێزه سیاسییه‌كان بۆ تێنه‌په‌ڕاندنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی له په‌رله‌مان تۆمه‌تبار ده‌كات.
به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كه‌ی وه‌لائی، کەمبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر و ئەمنیی، نابێت هۆکارێک بێت بۆ پشتگوێخستنی حه‌شدی شه‌عبی.
بۆیه به‌بۆچوونی وه‌لائی دەرکردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی وەڵامێکی بەهێز دەبێت بۆ ئەو فشارانەی باڵیۆزخانە و بەرپرسی کاروباری ئەمەریکا له‌عێراق بۆ سەر هێزە سیاسییەکان بۆ ڕێگری‌کردن لە پەسەندکردنی یاساكه گرتویه‌تیه‌به‌ر.
کەتیبەکانی سەید ئەلشوھەدا میلیشیایەکی شیعەی عێراقییە لە ساڵی 2013 بەناوی پاراستنی مەزارگە شیعەکان لە سەرانسەری جیھان پێکھێنراوە.
لە دوای دامەزراندنییەوە، ئەو ڕێکخراوە بەشێکی چالاکییە چەکدارییەکانی بە ناوی پاراستنی مەزارگەی سەیدە زەینەبی لە باشووری دیمەشق، پشتگیریی چەکداری لە ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد کردووە و دیارترین شەڕی ئەو گرووپە بەشداری لە شەڕی شێخ مسکین، کردووە کە لە مانگی 12ی ساڵی 2014 بوو، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بوو.