سەرۆک بارزانی و قاسم ئەعرەجی دۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بیروڕایان لەبارەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و چارەکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەردوولا ئاڵۆگۆڕ کرد.
ڕۆژی چوارشەممە 9ـی تەمموزی 2025 لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کرد.
بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتە ئەمنیەکانی ناوچەکە کرا.
هەروەها بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و چارەکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەردوولا ئاڵۆگۆڕ کرا.
