كوردستان24 زانیاری لەبارەی ئەو کەسانەی لە کاتی پەیامە ڤیدیۆییکەی ئۆجەلان دەرکەوتن ده‌خاته‌ڕوو

لە کاتی بڵاوکردنەوەی پەیامە ڤیدیۆکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە شەش کەس لە گه‌ڵیدا دەرکەوتن ئەمەش پرسیار لەلای خەڵک دروست كرد؛ شرۆڤەکارێكی کوردستان24، لە دیسکی تورکیا و باکووری کوردستان، زانیاریی لەبارەیانه‌وه دەخاتەڕوو.
یووسف مەحموود، شرۆڤەکار لە دامه‌زراوه‌ی کوردستان 24، لە کاتی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر پێنجی ئێوارە، گوتی: حه‌میلی یەڵدرم لە کاتی دامەزرادنی پارتی کرێکارانی پەکەکە پەیوەندی بە ڕیزەکانی پەکەکەوە کردووە، لە ساڵی 2004، لە سووریا دەستگیر کراوە و دواتر ڕادەستی تورکیا کرا.
هەروەها عومەر خەیری، لەساڵی 1985 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پەکەکەوە کردووە، ساڵانێکی زۆر لەنێو ڕیزەکانی پەکەکە ماوە، بەهەمان شێوەی حه‌میلی یەڵدرم لە ساڵی 2004، لە سووریا دەستگیر کراوە و ڕادەستی تورکیا کرا. وەیسی ئاکتاش، لە ساڵی 1994ـوه تاوەکوو ئێستا دەستگیر کراوە.
یووسف مەحموود، ئەوەشی خستەڕوو، هەرسێکیان لە ساڵی 2015ـوه لە گرتووخانەی ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلانن و وەک سکرتاریەتی ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلانن، چونکە پێشووتریش سکرتاریەتی ئیمراڵی هەبووە، هەر چەندە ماوەی سزای وەیسی ئاکتاش بەسەرچووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئازاد نەکراوە، بڕیار وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئازاد بکرێت.
یووسف مەحموود ئاماژەی بەوە کرد، ئۆجەلان پێشووتریش جەختی لەوە دەکردەوە، ئازادیی پەیوەندیی بە زیندان و دەرەوەی زیندانه‌وه نییە، هەر بۆیە ئۆجەلان داوا دەکات ئازادکردنی نەکرێتە مەرج بۆ پێڤاژۆی ئاشتی.
ئەو شرۆڤەکارەی دامه‌زراوه‌ی کوردستان24، باس لەوە دەکات، حه‌میلی یەڵدرم نزیکترین کەسی عەبدوڵڵا ئۆجەلانە و پلەی باڵای هەبووە لەنێو پەکەکە، چەند جارێک دەستگیر کراوە و گەڕاوەتەوە نێو ڕیزەکانی پەکەکە لە ساڵی 2015ـوه لە ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلانە.
یووسف مەحموود له‌باره‌ی تەندروستیی ئۆجەلان دەڵێت: ئۆجەلان خۆی چەند جارێک باسی لەوە کردووە نەخۆشی هەیە، ئەمەش په‌یوه‌ندیی به ته‌مه‌نییه‌وه هه‌یه.
چوارشەممە، 9ـی تەممووزی 2025، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، دوای 26ساڵ پەیامێکی ڤیدیۆی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سه‌باره‌ت به‌كێشه و ڕێگه‌چاره‌كانی دۆخی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی پێی گه‌یشتووین به ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیانه‌م زانی به نامه‌یه‌كی به‌رفراوانی دووباره‌ییش بێت، وه‌ڵامی ئاشكرا و خولقێنه‌رتان بده‌مه‌وه.
لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش دا: پێداگرم له‌سەر بانگه‌وازییه مێژووییه‌كه‌ی 27ـی شوباتی 2025 بۆ ئاشتی و دیموكراتی، هەروەها ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاكه وه‌كوو ئه‌نجامێكی به بایه‌خ و مێژوویی په‌سه‌ند بكرێت. هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه ڕۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی ڕێز و گرنگی پێدانێكی هاوئاسته.
ئۆجه‌لان گوتیشی: به ئاشكرا ئه‌وه‌دەڵێم هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه، سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن له ئیمراڵی ئه‌نجامم داون. به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازاد بن.
