لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بایەخ بە کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک و چارەسەرکردنی دراوە

ڕۆژانە لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، ئەو شوێنەی خۆڵ و خاشاکی شارەکەی لێ کۆدەکرێتەوە، سەدان تۆن خاشاک کۆدەکرێتەوە حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت کابینەى 9 بایەخێکی زۆرى داوە بەکۆکردنەوەى خۆڵ و خاشاک بۆیە مانگانە زیاتر لە 9 ملیار دینارى بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکردووە.
وریا عەلى، خاوەن چێشتخانەبە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، جاری وا هەیە ئیش و کار و بازاڕ باشترە خۆڵمان زیاترە، بۆیە سوپاسی تیمی شارەوانی دەکەین، چونکە بەردەوام لەگەڵمانن، هەرکاتێک زبڵدانەکان پڕبن یەن بە دەممانەوە و دروست بوونی خاشاک نەبووە بە ئاستەنگ لەبەردەم خواردنگەکەمانەوە تا گرفتمان بۆ دروست بێت.
لە هەرێمی کوردستان چەند کارگەیەک دامەزراوە بۆ چارەسەرکردنی خاشاک و پاشماوەی هاووڵاتییان، کە ئەو کارگانەش بەپێی شوێنی جوگرافیی بەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دا دابەش بوون، پڕۆژەى چارەسەرکردنى خاشاک لە تانجەرۆ یەکێکە لەوانە کە کاریگەرییەکى زۆرى هەبووە لەسەر پاک ڕاگرتنى ژینگە و ڕیسایکلینکردنى پاشماوەکان.
لای خۆیەوە توانا جەعفەر، بەڕێوەبەرى کارگەى چارەسەرى خۆڵ و خاشاکى عێراق لە سلێمانى دەڵێت: ئێستا لە سلێمان بە بەراورد بە ڕابردوو، کە چەند گازی میسان تێیدا دەرهاویشتە بووە ئەگەر چارەسەرمان نەکردایە، زیاتر لە 205هەزار تۆنی قەبارەیی گازی میسان دەرهاویشتە دروست دەبوو. لە هەمان کاتدا زیاتر لە 168هەزار تۆنی قەبارەیی گازی دووان ئۆکسیدی کاربۆن دەرهاویشتە دروست دەبوو، هەروەها نزیکەی 33 هەزرا تۆنی قەبارەیی گازی نایترۆجین دەرهاویشتە دەبوو لەگەڵ گازی سەرفەز کە گازێکی ترسناکە زیاتر لە دوو هەزار تۆنی لێ دەرهاویشتە دەبوو.
جگە لە پاشماوەی ماڵان و شوێنە گشتییەکان، پاشماوە پزیشکییەکان لە هەرێمی کوردستان زۆرینە بە ژێر خاک کردن چارەسەر دەکرێن، جگە لە سلێمانی.