ئه‌ردۆغان: پرۆسه‌ی چه‌كدانانی په‌كه‌كه هه‌نگاوێكی گرنگ بوو

سه‌رۆك كۆماری توركیا له باره‌ی پرۆسه‌ی ئه‌مڕۆی چه‌كدانانی ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، هه‌نگاوێكی گرنگ بوو؛ هاوكات هیواخوازه ئه‌م هه‌نگاوه بۆ توركیایه‌كی "بێتیرۆر" سوودی هه‌بێت.
هه‌ینی، 11ـی ته‌ممووزی 2025، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له نوێترین په‌یامیدا له باره‌ی پرۆسه‌ی ئه‌مڕۆی چه‌كدانانی ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی په‌كه‌كه گوتی، له خوا ده‌خوازن بگه‌ن به ئامانجه‌كانیان.
سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، پرۆسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌نگاوێكی گرنگ بوو و ئومێده‌وارن ئه‌م هه‌نگاوه بۆ توركیایه‌كی "بێتیرۆر" سوودی هه‌بێت.
ئەمڕۆ هەینی 11ـی تەممووزی 2025، پرۆسەی چەکدانانی گرووپێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئەشکەوتی جاسەنەی سەر بە ناوچەی سوورداشی قەزای دوکان کە ژمارەیان 30 چەکداربوون، وەک نیازپاکیی لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا به‌ڕێوه چوو و چەکانیان دانا و سووتاندیان .
له‌م باره‌وه، ئاراس ئەمین پەیامنێری کوردستان24، گوتی: لەنێو چەکدارەکاندا، چوار فەرماندەی باڵای پەکەکە چەکەکانیان دانا.
پرۆسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چه‌كدانان، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وەڵامدانه‌وه‌ی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بوو لە 27ـی شوباتی ئه‌م ساڵدا.