به‌رپرسانی سووریا و ئیسرائیل له ئازه‌ربایجان كۆده‌بنه‌وه

سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی له دیمه‌شق ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌رپرسانی سووریا و ئیسرائیل له پایته‌ختی ئازه‌ربایجان كۆده‌بنه‌وه؛ ده‌شڵێت، كۆبوونه‌وه‌كه ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت.
شه‌ممه، 12ـی ته‌ممووزی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی له دیمه‌شق گوتی، دوو به‌رپرسی سووری و دوو به‌رپرسی ئیسرائیلی له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان و له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆك كۆماری سووریا بۆ ئه‌و وڵاته كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه دیپلۆماتییه گوتووشیه‌تی، شه‌رع به‌شداریی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ناكات. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به "بوونی سوپای ئیسرائیل له سووریا له دوای كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د."
هه‌ینی، 4ـی ته‌ممووزی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕایگه‌یاند، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ماركۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند، سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێككه‌وتنی سووریا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1974ـوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوانیاندا مۆر كراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، شه‌یبانی و ڕوبیۆ له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یاندا، باسیان له هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری سووریا كردووه، كه له‌وه‌ته‌ی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد بە شێوەیەکی بەرچاو زیادییان كردووه.
به‌ره‌به‌یانی هه‌مان ڕۆژ، هێزێكی سوپای ئیسرائیل چووه ناو گوندی سه‌یسوون له ناوچه‌ی یه‌رمووك له ڕۆژئاوای پارێزگای ده‌رعا و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر چه‌ند ماڵێكی گونده‌كه.