فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكات

گوته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هێرشی درۆنه‌كان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه بكات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت مەترسییەکی ڕاستەوخۆیه بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی عێراق.
سێشه‌ممه، 15ـی ته‌ممووزی 2025، سه‌باح نو‌عمان، گوته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات، تێیدا هاتووه: "دوو کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کراوه‌ته سەر، ئەمەش مەترسییەکی ڕاستەوخۆیه بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی عێراق و هەوڵەکانی حكوومه‌ت بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پێشخستنی گەشەسەندن."
سه‌باح نو‌عمان له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا گوتوویه‌تی، سروشت و کاتی ئەم کردەوە تاوانکاریانە، مه‌به‌ستێكی خراپیان له پشته، کە ئامانج لێی تێکدانی دۆخەکە و زیانگەیاندن بە عێراق و دامەزراوە گرنگەکانیهتی.
نو‌عمان ده‌شڵێت، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ و هه‌مه‌لایه‌ن بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی لەپشت ئەم هێرشانەوەن ڕاسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی و ڕێوشوێنی توندوتۆڵ بگرنەبەر بۆ لێپرسینەوە لەو كه‌س و لایه‌نانه‌ی له هێرشه‌كان تێوه‌گلاون.
گوته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق باسی له‌وه‌ش كردووه، حکوومەتی عێراق بە هەموو دامودەزگا و دامه‌زراوه‌كانییه‌وه، ڕێگه به هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نادات كه ده‌كرێته سه‌ر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی دامه‌زراوه گرنگەکان و پتەوکردنی سیستەمی بەرگری و ڕێگری‌کردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە کردەوانە و پاراستنی سەروەریی عێراق و پاراستنی مافەکانی گەلەکەی.