پۆلیتیکۆ: فەرەنسا بەشداریی لە کڕینی چەکی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا ناکات

پۆلیتیکۆ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند "پاریس بە نیازی بەشداریی لە دەستپێشخەرییەکی کڕینی چەکی ئەمەریکا بۆ کیێڤ نییە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی خواستی پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی چەکی تایبەت بە خۆی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کرد، فەرەنسا لە لیستی ئەو وڵاتانەدا نەبووە کە ئامادەن بەشداریی لە دەستپێشخەرییەکی کڕینی چەکی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا بکەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەمێژە داوای لە ئەورووپییەکان کردووە، لە ڕێگەی کڕینی چەک لە بەرهەمهێنەرانی ناوخۆ پەرە بە پیشەسازی بەرگریی خۆیان بدەن.

ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئاگاداری فەرەنسا ڕایگەیاند "لەبەر ئەم هۆکارە پاریس ناچێتە پاڵ دەستپێشخەرییەکی کڕینی چەک لە ئەمەریکا، چونکە دەیەوێت خۆی چەک بەرهەمبهێنێت".

پیتەر ڤیالا، سەرۆک وەزیرانی چیک ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، کۆماری چیک بەشداری لە پلانی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کڕینی چەک لە ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا ناکات، بەو پێیەی لە ڕێگەی دیکەوە یارمەتی ئۆکرانیا دەدات.

 
 
Fly Erbil Advertisment