ئەردۆغان: کوردانی سووریا برای ئێمەن

سەرکۆماری توکیا ئاماژە بەوە دەکات، کوردانی سووریا هاوشێوەی هاووڵاتییە کوردەکانی ناو سنووری وڵاتەکەمان، برای ئێمەن. لەنزیکەوە چاودێری دۆخی سووریا دەکەین و بەردەوام دەبین.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ، ڕایگەیاند: ئیسرائیل وڵاتێکە یاسا ناناسێت، پرەنسیپ نازانێت، بە بیانووی درووزەکان، هێرش دەکاتە سەر سووریا.
ئەردۆغان گوتی: سووریایەکی سەقامگیر، سەقامگیری بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە بەدی دەهێنێت. وەزارەت و لایەنە ئەمنییەکانی ئێمە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سووریا لە پەیوەندی دان. گۆڕانکارییەکانی سووریا لە نزیکەوە چاودێری دەکەین و بەردەوامیش دەبین .
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، سیاسەتی بنەڕەتی ئێمە پاراستنی یەکپارچەیی و یەکگرتوویی سووریایە.
هاوکات دوێنێ پێنجشەممە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەنێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع، پشتگیری خۆی بۆ حکوومەتی سووریا دوپاتکردەوە.