سەباح سوبحی: مووچە وەک کارتی فشار دژی هەرێمی کوردستان بەکار دەهێنرێت

سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق
سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ڕووی ڕاستەقینەی چینی سیاسی عێراق دەرکەوتووە. گوتیشی: حکوومەتی فیدراڵ مووچە وەک کارتی فشار دژی هەرێمی کوردستان بەکار دەهێنن.

یەکشەممە 20ـی تەممووزی 2025، سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق، لە میانەی بەشداریی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24ـدا ڕایگەیاند: سەرەڕای رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر، بەڵام حکوومەتی عێراقی مووچە وەک کارتێکی فشار بەکار دەهێنێت بەرامبەر ئەو پێشکەوتنانەی کە هەرێم بەدەستی هێناوە لەبواری کارەبای 24 کاتژمێری و دواهەمینیشییان پرۆژەی ئاوی فریاگوزاریی هەولێر.

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا ڕووی ڕاستەقینەی چینی سیاسی عێراق دەرکەوتووە، تەنانەت عێراق ئاوی لە ژێر دەست دابێت لەسەر هەرێمی کوردستانی دەیبڕێت.

هاوکات لەبارەی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان ناوبراو دەڵێت: ئەو لایەنانە دیاریکراون کە هێرشەکانییان ئەنجامداوە و پێویستە سزا بدرێن چونکە زیانییان بۆ ئابووری تەواوی عێراق هەیە.

 
Fly Erbil Advertisment