عەزیز ئەحمەد: هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ هاوکاریکردنی خوشک و براکانمان لە سەرانسەری عێراق

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، ئێستا هەولێر خاوەنی ئاو و کارەبای 24 کاتژمێرییە. گوتیشی: هەرێم ئامادەیە بۆ هاوکاریکردنی خوشک و براکانمان لە سەرانسەری عێراق.
یەکشەممە 20ـی تەممووزی 2025، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆرێ کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: هەولێر یەکەم شاری عێراقە کە کێشەی ئاو و کارەبای نییە.
ئاماژەی بەوە کردووە، ئێستا دانیشتووانی شاری هەولێر چێژ لە هەبوونی ئاو و کارەبای 24 کاتژمێری دەبینن، چ وانەیەک لە ئەزموونی شارەکە فێر بین؟
هاوکات نووسیویەتی: با دەرگای گفتوگۆ بکەینەوە و هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ هاوکاریکردنی خوشک و براکانمان لە سەرانسەری عێراق.
أربيل هي أول مدينة في العراق بدون مشاكل في الماء أو الكهرباء.
— Aziz Ahmad (@azizkahmad) July 20, 2025
المدينة تتمتع الآن بكهرباء وماء على مدار 24 ساعة.
ما الدروس التي يمكن أن نتعلمها من تجربة أربيل؟
لنفتح باب النقاش.
إقليم كوردستان مستعد لمساعدة إخواننا وأخواتنا في باقي أنحاء العراق.#روناکی https://t.co/edtUToj6ga
ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەولێر كردەوە؛ دواتر لە گوتارێکدا باسی لە پرۆژەکە، کارەبای 24 کاتژمێری، مووچەی فەرمانبەران، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چەند پرسێکی دیکەی کرد