ڕامی عەبدولڕەحمان بۆ كوردستان24: 1265 كه‌س له پارێزگای سوه‌یدا كوژراون

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی پارێزگای سوه‌یدا ده‌كات؛ ده‌شڵێت، هێرشه‌كانی ئیسرائیل له‌و سه‌روبه‌نده‌دا بووه‌ته هۆی كوژرانی 15 كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا.
دووشه‌ممه، 21ـی ته‌ممووزی 2025، ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ تایبه‌ت به كوردستان24ـی ڕایگه‌یاند، ژمارەی کوژراوانی توندوتیژییەکانی پارێزگای سوه‌یدا لە باشووری سووریا بۆ هەزار و 265 کەس بەرز بووەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ گوتیشی، 609 كه‌سی درووز له ئاڵۆزییه‌كانی پارێزگاكه‌دا كوژراون، كه 194ـیان هاووڵاتیی سڤیل بوون و له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگریی سووریا كوژراون و شه‌شیان منداڵن و 16ـی دیكه‌یش ئافره‌تن.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان باسی له‌وه‌ش كرد، له به‌رانبه‌ردا 440 ئه‌ندامی وه‌زاره‌تی به‌رگری و دەزگای ئاسایشی گشتیی کوژراون، كه 32 كه‌سیان به‌ده‌وییه‌كان و كه‌سێكی دیكه‌یان خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی لوبنانی بووه. جگە لە 35 ئەندامی هۆزەکان، کە سێ کەسیان مەدەنی بوون و له لایه‌ن درووزه‌كانه‌وه له سێدار دراون، هاوكات 15 كه‌سی دیكه له هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا له هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا كوژراون.
ڕۆژی یەکشەممەوە، 13ـی تەممووزی 2025، شەڕ لە نێوان هێزی درووزەکان و بەدەوییەکان، لە پارێزگای سوەیدای سووریا سەری هەڵدا.
پارێزگای سوەیدا گەورەترین مەڵبەندی پێکهاتەی ئاینیی درووزەکانە، کە ژمارەیان نزیکەی 700 هەزار کەس دەبێت.