هه‌سه‌ده: ده‌كرێت به پێی ڕێككه‌وتنێكی ده‌ستووری تێكه‌ڵ به سوپای سووریا ببین

هێزه‌كانی سووریای دیموكرات جه‌خت ده‌كاته‌وه، ڕاده‌ستكردنی چه‌ك له‌م دۆخەدا مه‌حاڵه؛ ده‌شڵێت، ده‌كرێت به پێی ڕێككه‌وتنێكی ده‌ستووری تێكه‌ڵ به سوپای سووریا ببن.
سێشه‌ممه، 22ـی ته‌ممووزی 2025، ئه‌بجه‌ر داوود، گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، له سایه‌ی ئاڵۆزییه به‌رده‌وامه‌كانی سووریا و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، مه‌حاڵه چه‌ك دابنێن.
ئه‌بجه‌ر داوود ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ده‌كرێت تێكه‌ڵ به سوپای فه‌رمی حكوومه‌تی سووریا ببن، به‌ڵام له ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتنێكی ده‌ستووری كه دان به تایبه‌تمه‌ندیی كوردی بنێت.
گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ شه‌ڕ نییه، به‌ڵام به‌رگریی له گه‌له‌كه‌ی ده‌كات له هه‌ر كوێیه‌ك بن.
هاوكات ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر متمانه و گه‌ره‌نتی ده‌ستووری هه‌بێت، ده‌ستبه‌رداری چه‌ك ده‌بن. ده‌شڵێت، حكوومه‌تی سووریا له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده خاوه و سستی نیشان ده‌دات.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.