تۆم باراک: ئامۆژگاریی شەرعم کردووە پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانیدا بكات

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئامۆژگاری سه‌رۆك كۆماری سووریای كردووه، پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانیدا بكاته‌وه بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری سوپا؛ ده‌شڵێت، چه‌كدارانی داعش ڕەنگه به جلوبه‌رگی فه‌رمی هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی سووریاوه له ڕووداوه‌كانی سوه‌یدا به‌شدارییان كردبێت.
چوارشه‌ممه، 23ـی ته‌ممووزی 2025، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش ڕەنگه به جلوبه‌رگی فه‌رمی هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی سووریاوه به‌شدارییان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانی ئه‌م دواییه‌ی پارێزگای سوه‌یدا كردبێت.
تۆم باراک هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، سوپای سووریا له توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوه‌یدا به‌رپرس نییه، به‌تایبه‌تی كه سوپای سووریا له‌سه‌ر بنه‌مای لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، نه‌چووه‌ته پارێزگاكه.
نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئیسرائیل پێی ڕاگه‌یاندبوون، خۆتێكوتانی سوپای سووریا بۆ ناو سوه‌یدا ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان، بۆیه سوپای سووریا ته‌نیا له ده‌وروبه‌ری پارێزگاكه مانه‌وه.
باراک باسی له‌وه‌ش كردووه، كه ئامۆژگاری ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆك كۆماری سووریا كردووه، پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانیدا بكاته‌وه سه‌باره‌ت به دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری سوپا و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموون و باڵاده‌ستی "توندڕەوەكان"، به ئامانجی دووركه‌وتنه‌وه‌ی سووریا له دابه‌شبوون و له‌ده‌ستدانی پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی.
ڕۆژی یەکشەممە، 13ـی تەممووزی 2025، شەڕ و پێکدادان لە نێوان درووزەکان و بەدەوییەکانی پارێزگای سوه‌یدا ڕووی دا. بە پێی ئاماری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژمارەی کوژراوان گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س.
شەممە، 19ـی تەممووز 2025، سەرۆکایەتیی حکوومەتی سووریا، ئاگربەستێکی 'دەستبەجێ و گشتگیر'ـی لە پارێزگای سوەیدا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای نزیکەی هەفتەیەک لە شەڕ و پێکدادان لەو پارێزگایەی کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی درووزن و لە ئەنجامدا زیاتر لە 940 کەس کوژران. هاوکات، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگاکەدا بڵاو کراونەتەوە.