دادگای كه‌رخ سزای له سێداره‌دانی بۆ ئەندامێکی داعش كه به تاوانی دژ به ئێزدییه‌كان تۆمه‌تباره ده‌ركرد

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری به‌دیاریكراویش دادگای کەرخ بڕیارێک له دژی ئەندامێکی داعش كه به تاوانی دژ به ئێزدییه‌كان تۆمه‌تباره، دەردەکات؛ هه‌روه‌ها له بڕیاره‌كه‌دا دان به تاوانی كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كان نراوه.
پێنجشه‌ممه، 24ـی ته‌ممووزی 2025، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری به‌دیاریكراویش دادگای کەرخ بۆ جاری سێیه‌م بڕیارێكی له دژی ئەندامێکی داعش كه به تاوانی دژ به ئێزدییه‌كان تۆمه‌تباره، دەركرد. لە بڕیارەکەدا ئاماژە بە یاسای كچان و ئافره‌تانی ئێزدی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش کراوە، بەتایبەتی ماددەی (7/ یه‌كه‌م)، کە دان بە كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كاندا ده‌نێت.
دادگای كه‌رخ ڕوونی كردووه‌ته‌وه، تۆمه‌تباره‌كه سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه و به‌شداریی له چه‌ندین تاوانی تیرۆریستی دژ به ئێزدییه‌كان له ساڵی 2014 له شنگالدا كردووه.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندووه، بڕیاره له كاتێكی پێویستدا بووه و به‌رزی ده‌نرخێنن و هاوكات به سزادانی تاوانبارانی دۆسیه‌ی تاوانه‌كانی دژ به ئێزدییه‌كان ئاسووده‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری گوتووشیه‌تی، بڕیاره‌كه پشتئه‌ستووره به یاسای كچان و ئافره‌تانی ئێزدی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش و یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و یاسایانه‌ی خزمه‌تی هاووڵاتییانی كردووه و ده‌ق و مادده‌ی گرنگیی له خۆ گرتووه، هاوكات به ڕاشكاوی دانی به كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كاندا ناوه.
کچێکی دیکەی ئێزدی کە لەلایەن چەکدارانی داعش لە دوای داگیرکردنی شنگال و پارێزگای نەینەوا ڕفێندرابوو، دوای تێپەڕبوونی 11 ساڵ توانرا ڕزگار بکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ماهیر ئیلیاس، پەیامنێری کوردستان24 لە دهۆک، ئەو کچە ناوی ڕیهام حەجی حەمێ تەمەن 20 ساڵانە و لە کەمپی هۆل لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دۆزراوەتەوە و ڕزگار کراوە.
ڕێهام ئەو کاتەی لەلایەن چەکدارانی داعش ڕفێندراوە، تەمەنی تەنیا 9 ساڵان بووە و تاوەکوو ئێستا خوشکێکی و پێنج برای لەگەڵ 30 کەسی دیکەی لە خزمە نزیکەکانی کە لەلایەن داعش ڕفێندراو بوون، بێسەروشوێنن.