کچێکی کورد بە سەرۆک شارەوانی شاری ترێنسینی سلۆڤاکیا هەڵبژێردرا

کچە کوردێکی باکووری کوردستان، دانیشتووی سلۆڤاکیا بە سەرۆک شارەوانی شاری ترێنسین هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی تەممووزی 2025،  بێریڤان ئەسڵان بە سەرۆکی شارەوانی شاری ترێنسین سلۆڤاکیا هەڵبژێردرا، بێریڤان بە ڕەچەڵەک خەڵکی شارۆچکەی کۆزلوکی شاری باتمانە، ناوبراو تەمەنی 23 ساڵە و پێشتر وەک جێگری سەرۆکی شارەوانی کاری کردووە.

دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە، ئەمڕۆ وەک گەنجترین سەرۆ شارەوانی ترێنسین هەڵبژێردرا.

هەروەها تۆماس هاکۆ، یەکێک لە بەرپرسانی شارەوانی ترێنسین گوتی: بێریڤان کەسێکی نایاب و ناوازەیە، هەمیشە هەوڵدەدات بۆ باشترین، پرۆژە دێتە پێشەوە، کەسێکی زۆر ماندوو پێموایە ئایندەیی گەشاوەیە، لە داهاتوودا دەتوانێت زۆر بە باشی وڵاتەکەمان بەڕێوەببات.

ئەسڵان بە زمانی کوردی، سلۆڤاکی، فەرەنسی و ئیتاڵی قسە دەکات.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment