ویتكۆف: حه‌ماس ئاره‌زووی ئاگربه‌ستی نییه و بژارده‌ی دیكه‌مان هه‌یه
ماكرۆن: ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا ده‌نێین

نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناڕاسته‌وخۆ شكستهێنانی دانوستانه‌كانی ده‌وحه له‌باره‌ی ئاگربه‌ستی غه‌ززه ڕاده‌گه‌یه‌نێت؛ ده‌شڵێت، واشنتن بژارده‌ی دیكه تاوتوێ ده‌كات. هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌پاندنی مه‌رجه‌كانی حه‌ماس بۆ ئاگربه‌ست به خۆڕاده‌ستكردنی ئیسرائیل ناو ده‌بات.
پێنجشه‌ممه، 24ـی ته‌ممووزی 2025، ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) ڕایگه‌یاند، بڕیاریان داوه تیمەکەیان لە دەوحە بگەڕێننەوە بۆ ڕاوێژ، دوای وه‌ڵامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه ڕوونی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه ئاره‌زووی ئاگربه‌ستی نییه.
ستیڤ ویتكۆف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، نێوه‌ندگیره‌كان هەوڵی زۆریان داوە بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی غه‌ززه به ئه‌نجام بگات، بەڵام پێدەچێت حەماس هەماهەنگیی نەبێت یان بە نیازپاکی مامەڵە ناکات.
نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتووشیه‌تی، ئه‌مه‌ریكا بژارده‌ی دیكه تاوتوێ ده‌كات بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارمهتهكات و ڕه‌خساندنی زه‌مینه و ژینگه‌یه‌كی ئارامتر بۆ دانیشتووانی غه‌ززه.
ویتكۆف ڕه‌خنه‌یشی له ڕه‌فتاره‌كانی حه‌ماس گرتووه و ده‌ڵێت، مامه‌ڵه‌یه‌كی خۆپه‌رستانه ده‌كات. باسی له‌وه‌ش كردووه، پێداگرن له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به ململانێكان و به‌دیهێنانی ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی له غه‌ززه.
هاوكات ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشان دا له ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا بنێت. جه‌ختیشی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌مه به فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، حكوومه‌ته‌كه‌ی مه‌رجه‌كانی حه‌ماس بۆ ئاگربه‌ست ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. ئه‌و مهرجانهیشی به مه‌رجی خۆڕاده‌ستكردنی ئیسرائیل ناو برد. گوتیشی، ته‌لئه‌ڤیڤ له هه‌وڵه‌كان بۆ ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام نابێت حه‌ماس ئیسرائیل به لاواز ببینێت و مه‌رجه‌كانی خۆی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24 تەممووزی 2025، بزووتنەوەی حەماس لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تێلێگرام، ڕایگەیاند: پێشنیازیی خۆی بۆ ئاگربەستی 60 ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل، داوەتە نێوەندگیرەکان، ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو دانوستانە ناڕاستەوخۆیانەی لەنێوان هەردوولادایە بە نێوەندگیری قەتەر.
دوو لە سەرچاوەکانی ئاگادار لە گفتوگۆکانی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل، بە میدیاکانیان ڕاگەیاندووە، حەماس گۆڕانکاریی لە پێشنیازەکان کردووە و داوای گهررەنتی ئاگربەستی هەمیشەیی لەگەڵ ئیسرائیل کردووە، هەر ئەو پێشنیازەش نێردراوە بۆ لایەنی ئیسرائیلی.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە، پێشنیازەکەی حەماس پەیوەستە بە ڕێگەدان بۆ هاتنە ناوەوەی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە، لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل و وەستانی شەڕ بە یەکجاری، بەرپرسێکی فەڵەستینیش ئاشکرای دەکات، ئەم پێشنیازەی حەماس تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی، هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکانی دانیشتووان نشین و ڕێگەی سەڵاحەددین لەنێوان باکوور و باشووری کەرتی غەززە، بکشێنەوە، لەگەڵ کشانەوەی بە دووری 800 مەتر لە تەواوی ناوچەکانی سنوور لە باکووری کەرتی غەززە.
هاوکات حەماس داوای ئازادکردنی ئەو دیل و زیندانییانه‌ی لە ئیسرائیل کردووە کە بڕیاری بەندکردنی هەمیشەییان بۆ دەرکراوە، لە بەرانبەر ئازادکردنی هەر بارمتەیەک.