سێنتکۆم، کوژرانی سەرکردەیەکی داعشی ڕاگەیاند

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا، ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە حەلەب سەرکردەیەکی باڵای داعشمان کوشت.

هەینی تەممووزی 2025، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری حەلەب لە سووریا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا زیا زەوبەع حەردانی، سەرکردەی باڵای داعش و دوو لە  کوڕەکانی بە ناوەکانی عەبدوڵڵا و عەبدوڵڕەحمان کوژران.

سێنتکۆم، باسی لەوە کردووە، ئەو ئەندامانەی داعش هەڕەشەبوون بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا، هاوپەیمانان و حکوومەتی نوێی سووریا.

لای خۆیەوە مایكڵ کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا، ڕایگەیاند: بەردەوام دەبین لە ڕاوەدوونانی تیرۆرستانی داعش و لە هەر شوێنێک بن بە ئامانجیان دەگرین.

هاوکات دەڵێت: سینتکۆم پابەندە بە لەناوبردنی هەمیشەیی داعش و شکستپێهێنانی کردەوە تیرۆریستییەکانیان، کە هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکە و هاوپەیمانەکانمان.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment