شه‌یبانی، بارۆ و باراک: گرنگه شاندی دیمه‌شق و هه‌سه‌ده له كاتێكی نزیكدا له پاریس كۆببنه‌وه

سووریا، ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا ڕێككه‌وتن هاریكارییه سێقۆڵییهكانیان بۆ سه‌قامگیریی و گواستنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی له سووریا و پاراستنی دراوسێكانی له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك په‌ره پێ بده‌ن؛ هاوكات سووریا به پاراستنی دراوسێكانی پابه‌ند بێت.
هەینی، 25ـی تەممووزی 2025، هه‌ر یه‌ك له ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا و ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا له پاریس كۆبوونه‌وه و دواتر ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا ڕایانگه‌یاندووه، كۆبوونه‌وه‌كه له چركه‌ساتێكی جیاوازدایه كه سووریا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه پێویسته دیالۆگ بۆ چاره‌كردنی پرسه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سندنی ئاڵۆزییه‌كان په‌یڕه‌و بكریت.
شه‌یبانی، باراک و بارۆ هاوكات جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، كه نابێت وڵاتانی دراوسێی سووریا ببنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته، له به‌رانبه‌ریشدا سووریا نابێت ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی دراوسێكانی ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه به‌گشتی.
هاوكات هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه سێقۆڵییهكهدا هاریكارییه‌كانی نێوان هه‌ر سێ وڵات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به هه‌موو شێوه‌كانی و پشتگیریكردنی حكوومه‌تی سووریا له قۆناغی گواستنه‌وه به‌تایبه‌ت له پێناو ئاشته‌وایی نیشتمانی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵگه‌یی به‌تایبه‌تی له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای كوردستان) و پارێزگای سوه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ر سێ لا هاوڕابوون گه‌ڕێكی دانوستانه ڕاوێژكارییه‌كان له نێوان حكوومه‌تی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له كاتێكی نزیكدا له پاریس به‌ڕێوه بچێت به ئامانجی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی 10ـی ئاداری ئه‌م ساڵ له نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده.
بڕیار وابوو دوێنێ پێنجشەممە 24ـی تەممووز، کۆبوونەوە لەنێوان شاندی هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی سووریا لە پاریس بکرێت، بەڵام کەریم قەمەر، نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە پاریس ڕایگەیاند كۆبوونه‌وه‌كه بۆ کاتێکی نادیار داواخرا.