ئامانجی سەردانەکەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سووریا بۆ عێراق ئاشکرادەبێت

وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سووریا سەردانی عێراق دەکەن و چەندان پرسی سیاسی و ئابووری لە بەغدا تاوتوێ دەکەن.
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەسعەد شه‌یبانی، هاوتا سوورییەکەی سەردانێکی فەرمی بۆ عێراق بکەن و چەند پرسێک لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا تاوتوێ بکەن، دیارترینیان دۆسییه ئەمنییەكانه. له عێراقیش ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی نێوان عێراق، سووریا و توركیا كراوه و كۆمه‌ڵێك پرسیش باس ده‌كرێن كه په‌یوه‌ندییان به ئاسایش، سیاسه‌ت و ئابوورییه‌وه هه‌یه.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه بۆ میدیاكانی عێراقی قسەیکردووە، گفتوگۆكانی شه‌یبانی و فیدان له به‌غدا، ته‌واوكاری گفتوگۆكانی پێشوویانه كه له ئوردن و توركیا بەڕێوەچوون. وابڕیاره له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان له به‌غدا، دۆسیه‌ی پاراستنی سنوور، هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منی و هه‌واڵگری هاوبه‌ش گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت، هه‌روه‌ها دۆسیه‌ی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، پرسی ئاو و وشكه‌ساڵیش كه له عێراق نیشانه‌كانی به‌زه‌قی ده‌ركه‌وتوون، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه سێقۆڵییه‌كه ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به گرنگی كۆبوونه‌وه‌كه، موختار موسه‌وی، ئەندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكردووه، له سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌دا سێ پرسی هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كرێن و هه‌وڵی لێكتێگه‌یشتنیش ده‌درێت، هه‌مووان هه‌ستیان به‌وه كردووه گرنگه له ڕووی ئاسایشه‌وه لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنیان هه‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به تیرۆره‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كێشه ئابووری و ژینگه‌ییه‌كان، بۆیه هه‌ر سێ وڵات كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، میكانیزمێكی هاوبه‌شی ئه‌منی و ئاڵوگۆڕی زانیاری بدۆزنه‌وه، له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی زیاتری بازرگانی وه‌به‌رهێنان، به‌و مه‌رجه‌ی سه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌موولایه‌ك له‌به‌رچاو بگیرێت و پارێزراوبێت.