مەجید تەخت ڕەوانچی: له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا په‌یاممان بۆ یه‌كدی ناردووه‌

مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران
مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە، ئێران و ئەمەریکا چه‌ند پەیامێكیان ئاڵوگۆڕ كردووه‌.

شەممە 26ـی تەممووزی 2025، مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و لە رێگەی چەند وڵاتێکەوە لەگەڵ ئەمەریکا لە پەیوەندیداین و هەندێک پەیامیش لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە گوازراونەتەوە بۆ لایەنی بەرانبەر.

تەخت ڕەوانچی گوتیشی: لە دانوستانەکانی ئیستانبوڵ لەگەڵ سێ وڵاتە ئەورووپییەکە جەختیان کردووەتەوە کە پیتاندنی یۆرانیۆم دەبێ بەشێکی دانەبڕاو لە هەر ڕێککەوتنێک بێت.

هەینی 25ـی تەممووزی 2025، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی شاندی ئێران بۆ دانوستانەکان لەگەڵ ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسی: دانوستانەکانی ئێران لەگەڵ فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە ئیستانبوڵ، بەرهەمدار بوونە و ڕێککەوتن لەسەر ئەوە بەردەوامی بە کۆبوونەوەکانیان بدەن.

 
 
Fly Erbil Advertisment