ڕوبیۆ: ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا قبووڵكراو نییه

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند ڕۆژێكی دیكه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕووسیا له‌باره‌ی ئاشتی له ئۆكرانیا كۆ ده‌بنه‌وه؛ ده‌شڵێت، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌رگیز قبووڵكراو نییه.
پێنجشه‌ممه، 31ـی ته‌ممووزی 2025، ماركۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕووسیا له‌باره‌ی گه‌یشتن به لێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به ئاشتی له ئۆكرانیا كۆ ده‌بنه‌وه، كه تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی نییه.
ماركۆ ڕوبیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌مه‌ریكا پێی وایه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌رگیز قبووڵكراو نییه، به‌تایبه‌تی كه هه‌ردوو وڵات خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمین.