35 ساڵ بەسەر داگیرکردنی کوێت تێدەپەرێت

ئه‌مڕۆ 35 ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنی كوێت له‌لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام حوسێنه‌وه تێده‌په‌ڕێت. ئەو شەڕەی كە به‌هۆیه‌وه جگه له كوژرانی ده‌یان هه‌زار كەس، عێراق بە ملیاران دۆلار زیانی به‌ركه‌وت و چەندین بڕیاریش له دژی ئه‌م وڵاته له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە ده‌رچوون.
ڕۆژی 2ـی ئابی ساڵی 1990، بە فەرمانی سەدام حوسێن، سەرۆك كۆماری ئەوكاتی عێراق، سوپای عێراق هێرشی کردە سەر كوێت و داگیری کرد، به‌هۆیه‌وه جگه له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی كاولكار كه هه‌زاران کەس كوژران و ملیاران دۆلار زیانی به‌ركه‌وت، ده‌یان بڕیاریش له دژی ئه‌م وڵاته له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه ده‌رچوون، كە به‌هۆیانه‌وه تا ئێستاش لێکەوتەکانی بەردەوامن.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئاڵۆزی سیاسی له‌نێوان عیراق و كوێت، هه‌روه‌ها دوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكانی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه، سوپا و یه‌كه‌كه‌كانی گاردی كۆماری و هێزه تایبه‌ته‌كانی عیراق به‌فه‌رمانی سه‌دام حوسێن، له 2ـی ئابی 1990 سنووره‌كانی كوێتیان بڕی و له‌چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌مدا گه‌یشتنه پایته‌ختی كوێت و ئه‌و وڵاتەیان داگیركرد و ماوەی 7 مانگ تێیدا مانەوە.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری 660 تایبه‌ت به داگیركردنی کوێت لەلایەن عیراقەوە ده‌ركرد، تێیدا سه‌ركۆنه‌ی داگیركردنی كوێتی كرد، داوای له‌عیراقیش كرد به‌بێ مه‌رج له‌و وڵاته بكشێته‌وه. ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دواتر 12 بڕیاری دیكەی له‌باره‌ی داگیركردنی كوێت ده‌ركرد و سزای ئابووریشی خستەسەر عێڕاق.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان شكستیان هێنا، بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای عیراق له كوێت، هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مەریكا پێكهێنرا كە لە 37 وڵات پێكهاتبوو. له ڕێگه‌ی ئاسمانی و زه‌مینییه‌وه، هێرش كرایه سه‌ر پێگه و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی عیراق له‌ناو كوێت، هاوپەیمانەكان ئۆپەراسیۆنەكەیان بە دوو قۆناغ دەستپێكرد، قۆناغی یەكەم، لە ڕۆژی 6ـی ئاب دەستیپێكرد، قۆناغی دووەم لە 17ـی كانوونی دووەم بوو، ئەم جەنگە بە جەنگی دووەمی كەنداو ناوزەندكرا، دەرئەنجام لە رۆژی 24ـی مانگی شوباتی 1991 هاوپەیمانان توانیان كوێت ڕزگاربكەن و سوپای عێراق وەدەربنێن.
زیانەكانی عێراق لەو جەنگەدا كوژرانی نزیكەی 70 ھەزار سەرباز و برینداربوونی 100 ھەزاری دیكە بوون، ھەروەھا نزیكەی 80 ھەزار سەربازیشی بە دیل گیران. لەگەڵیدا لەدەستدانی 4 ھەزار تانک و 240 فڕۆکەی جەنگی و لەناوچوونی ھەزار و 850 كەرەستەی گواستنەوەی سەربازی و كەشتی جەنگی.
هەروەها كوێت قوربانییەکانی زۆربەی لە کاتی داگیرکردنەکەدا بوو، كوژراوەكانی بە نزیكەی 1000 كەس دەخەملێنرێت و زۆربەشیان خەڵكی سڤیل بوون، ھەروەھا 605 كەسیش بە دیل گیران و لەپاڵیدا 600 کەسی دیكەش بێسەروشوێن بوون، زیانەكانی دیكە بە نزیکەی 1020 تانك و فڕۆکە و كەشتی جەنگی خەمڵێندراوە. لەگەڵ ئەوەدا هاوپەیمانان زیانەكانی بریتی بوون لە نزیكەی 200 کوژراو و برینداربوونی 700 كەسی دیكە.