دژەتیرۆری کوردستان: ئەو دەنگەی ئەمڕۆ لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا مەشقی سەربازی بوو

دژەتیرۆری کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، دەنگی ئەو تەقینەوەی کە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا چاڵاکی ئەمنی و سەربازیی بووە.
دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئابی 2025، ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمرۆ کاتژمێر 6:45 لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا، بەڵام مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بوو جێگەی مەترسی نییە.
دژەتیرۆری کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، پێویست بە مەترسی ناکات، چونکە ئەو دەنگە بەهێزەی بیستراوە چاڵاکی سەربازی و مەشق و ڕاهێنان بووە.