ناوی چەند کاندیدێکی شیعە بۆ پۆستی داهاتووی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرا دەبێت

ڕکابەرییەکی زۆر لە نێو ماڵی شیعە لەسەر پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق هەیە كە پێ دەچێت ئەوجارە ڕكابەرییەكە زۆر توندتر بێت؛ به‌تایبه‌تی سوودانی، عامری و مالیكی خۆیان به‌شیاوی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو ده‌زانن.
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی 11-11-2025 بکرێت. كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش هەموو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ پرۆسه‌كه كردووە و تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك بۆ دواخستنی نییە.
بەپێی زانیارییەكان كێبڕكێ له‌نێو ماڵی شیعه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق به‌هێزتر ده‌بن. ئێستا هەریەك لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێستای فیدراڵ؛ هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح؛ نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئەسعد عێدانی، پارێزگاری به‌سره، چاویان لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراقه و مشتومڕهكانیش له ئێستاوه له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته گه‌رم بووه‌ن.
وه‌زیری سه‌دریش كۆمه‌ڵێك نهێنی ناو كۆبوونه‌وه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرا ده‌كات، كه چۆن سوودانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆك وه‌زیران، به‌داواكاری سه‌ركرده شیعه‌كان ڕازی بووه.
وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس نووسیویه‌تی "له یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كانی چوارچێوه‌ی هەماهەنگیدا، سوودانی ڕایگه‌یاندووه، لە ماوەی سێ ساڵی حكوومەتەکەیدا هیچ داوایەكی بەرپرسانی چوارچێوەکەی ڕەتنەكردووەتەوە. به‌تایبه‌تی كاتێك داوایان لێ كردووه دەزگای دژەتیرۆر دەستەمۆ بكات، چەكی پێ نەدرێت و بودجەكەی بۆ نیوە كەم بكاته‌وه. سوودانی باسی لەوەش کردووە، ئێستا حەشدی شەعبی له دژه‌تیرۆر بەهێزترە."
لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەی وه‌زیره‌كه‌ی سه‌دردا هاتووە "سوودانی گوتوویه‌تی 'سه‌رباری ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته، بۆچی له پشته‌وه خه‌نجه‌رم لێ ده‌ده‌ن و لەسەر پێنەدانی ویلایه‌تی دووه‌می سەرۆك وەزیران ژێر به‌ژێر ڕێك دەكەون؟".
هه‌ر سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو، محه‌مه‌د سه‌یهود، ئه‌مینداری گشتیی گردبوونه‌وه‌ی 'ئه‌جیال' ڕایگه‌یاندووه "ناتوانین گەرەنتیی پۆستی سەرۆک وه‌زیران بکەین تەنانەت ئەگەر بەبێ کۆدەنگی 100 کورسی مسۆگەر بکەین. فراكسیۆنه شیعەکان ناکۆک نین لەسەر پێویستی هاوپەیمانی، لە ترسی ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراقیان لەدەست بچێت."
هاوكات، ئهبوتهراب ته‌میمی، سه‌ركرده له ڕێكخراوی به‌در ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هادی عامری بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كاندید بكه‌ن؛ بۆیه سەرۆکوەزیرانی داهاتوو پێشبینی نەکراو دەبێت و هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی كازمی ده‌بێت. ئاماژەی بەوەش کرد "بەدر لە خولی داهاتوودا هادی عامری بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکات، چونكه ناوبراو تائیفی نییه و دوورە لە سیاسەتی پشک پشكێنه."