مو‌سا ئەحمەد: ئاسانكاریی بۆ زیاره‌تكاران ده‌كه‌ین

سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند، هیوادارن ئه‌و چاكه‌یه‌ی کە خه‌ڵكی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له كاته ناخۆشه‌كاندا بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیانبووە، بتوانن بیدەنەوە و بە باشترین شێوە کار ئاسانی بۆ زیارەتکارانیان بکەن.
پێنجشەممە 7ـی ئابی 2025، مو‌سا ئەحمەد، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه تا ده‌گاته بازگه‌ی شێراوه، وێستگه دانراون بۆ خزمه‌تكردنی زیاره‌تكارانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن، كه له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به كوردستاندا ده‌چنه عێراق.
گوتیشی: هیوادارن بتوانن ئه‌و چاكه‌یه‌ی کە خه‌ڵكی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له كاته ناخۆشه‌كاندا بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیانبووە، بیدەنەوە.
لای خۆیەوە، فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر، ڕایگەیاند: ئەمساڵ ئامادەکارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازیی لە زیارەتکارانی ڕێوڕەسمەکانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن، زۆر باشتر بوو بەراورد بە ساڵانی پێشوو.