فیدان: لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هاوکار دەبین

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له دیمه‌شق، لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا کۆبووەوە و، هەماهەنگیی بازرگانی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریان تاوتوێ كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 7ـی ئابی 2025، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به سه‌ردانێك گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆك كۆمار و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا كۆبووەوە.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، هاكان فیدان ڕایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ سووریا هاوكار ده‌بین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوانمان به‌رده‌وام ده‌بن."
هاكان فیدان گوتیشی: جگه له پرسی تیرۆر، هه‌ماهه‌نگیی بازرگانی، وه‌به‌رهێنان، گواستنه‌وه‌ی وزه، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كان بووه.
دوای ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د، ئه‌م سه‌ردانه‌ی هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، ده‌بێته سێیه‌مین سه‌ردانی بۆ دیمه‌شق.