شاره‌وانییه‌كی ئیسپانیا به‌جێهێنانی سرووته ئایینییه‌كانی موسڵمانان قه‌ده‌غه ده‌كات

ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی شارۆچكه‌یه‌كی ئیسپانیا بڕیارێك ده‌رده‌كات، نیگه‌رانی موسڵمانانی شارۆچكه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ڕێگه له سرووته ئایینییه‌كانیان ده‌گرێت.
ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی شارۆچكه‌ی خۆمییا له هه‌رێمی مۆرسیا له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسپانیا بڕیارێكی تایبه‌ت به به‌جێهێنانی سرووته ئایینییه‌كانی تایبه‌ت به ئایینی ئیسلامی ده‌ركردووه و بۆ له‌مه‌ودوا موسڵمانانی شارۆچكه‌كه ناتوانن له شوێنه گشتییه‌كاندا جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربانی بكه‌ن و نوێژی هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه‌ش به‌جێبهێنن.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی شارۆچكه‌ی خۆمییا یه‌كه‌مینه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی و وه‌كوو پرۆژه له لایه‌ن پارتی گه‌لی پارێزگار (PP) و به ڕه‌زامه‌ندیی پارتی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌و په‌سند كراوه.
ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ له ئیسپانیا بڕیاره‌كه‌یان به لێدانێكی ڕاسته‌وخۆی ڕه‌وه‌ندی ئیسلامی له شارۆچكه‌كه له قه‌ڵه‌م داوه، له كاتێكدا ڕێژه‌ی 7.5%ـی دانیشتووانه‌كه پێك ده‌هێنن كه ده‌كاته نزیكه‌ی 1500 موسڵمان له كۆی 27 هه‌زار كه‌س.
ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ له ئیسپانیا پێیان وایه بڕیاره‌كه پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی (61/1)ـی ده‌ستووری ئیسپانیاه كه ده‌سته‌به‌ری ئازادییه باوه‌ڕییه‌كان و پیاده‌كردنی سرووته ئایینییه‌كانی كردووه، به‌و مه‌رجه‌ی پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می گشتیی وڵاته‌كه نه‌بێت.
پارتی سۆسیالیستی كرێكاری ڕه‌خنه‌ی توندی له بڕیاره‌كه گرتووه و به نه‌نگی و شه‌رمه‌زاری ناو بردووه و ڕایگه‌یاندووه، هێرشێكی ڕاسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر موسڵمانانی شارۆچكه‌كه كه وه‌كوو هه‌ر هاووڵاتییه‌كی دیكه مافی ئازادیی ئایینی‌یان هه‌یه.