حكوومه‌تی سووریا كشانه‌وه‌ی له گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده له پاریس ڕاگه‌یاند

حكوومه‌تی سووریا كشانه‌وه‌ی خۆی له گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له پاریس ڕاگه‌یاند؛ هاوكات داوا له‌و هێزانه ده‌كات ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی 10ـی ئادار جێبه‌جێ بكه‌ن.
شه‌ممه، 9ـی ئابی 2025، حكوومه‌تی سووریا كشانه‌وه‌ی خۆی له گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له پاریس ڕاگه‌یاند. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌ڵامێكه بۆ كۆنفرانسه‌كه‌ی هه‌سه‌ده و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی سووریا كه دوێنێ هه‌ینی له شاری حه‌سه‌كه به‌ڕێوه چوو و داوای ده‌وڵه‌تێكی لامه‌ركه‌زی و دانانی ده‌ستوورێكیان كرد كه ده‌سته‌به‌ری فره‌یی ئیتنیكی، ئایینی و ڕۆشنبیریی بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومه‌تی سووریا به ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سووریا (سانا)ـی گوتووه، ئه‌وه‌ی له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕوو ده‌دات، گوزارشت له چوارچێوه‌ی نیشتمانی ناكات و هاوپه‌یمانییه‌تێكی له‌رزۆكه و چه‌ند لایه‌نێكی قۆرخكار له خۆ ده‌گرێت و به هێزی ئه‌مری واقیع، هه‌وڵی قۆرخكردنی نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی سووریا ده‌ده‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتووشیه‌تی، لایه‌نی قۆرخكار له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشته و به پشتیوانی ده‌ستی ده‌ره‌كی، ئه‌م جۆره كۆنفرانسانه ده‌به‌ستێت. ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌یان سه‌رپه‌رشتیی كردووه، كه‌سانی جووداخوازن و له كاری دوژمنكارانه تێوه‌گلاون و ڕێككه‌وتنی 10ـی ئاداری ئه‌م ساڵیان پێشێل كردووه و هه‌سه‌ده و سهركردایهتییهكهیشی لێی به‌رپرسیارن.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی سووریا ئه‌م كۆنفرانسه هه‌وڵێكه بۆ تێكدان و به دهرهكیكردنی كاروباری ناوخۆی سووریا و ڕاكێشانی ده‌ستی ده‌ره‌كی و بیانی و دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا و گه‌مارۆكان، كه ته‌نیا هه‌سه‌ده له لێكه‌وته یاسایی، سیاسی و مێژووییه‌كانی لێی به‌رپرسیار ده‌بێت.
هەینی 8ـی ئابی 2025، بەشداربووانی کۆنفرانسی "یەکێتی پێکهاتەکان" لە شاری حەسەکە جەختیان لەوە کردەوە، فرەچەشنی نەتەوەیی و ئایینی و کولتووری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، نوێنەرایەتی "سەرچاوەی هێز و سامانە، نەوەک هەڕەشە"، داوای پێداچوونەوەیان بە دەستووری ئێستای وڵاتەکە کرد، کە پێیان وایە "ئاواتی سوورییەکان بۆ ئازادی و شکۆمەندی ناهێنێتە دی.
لە بەیاننامەی کۆنفرانسەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پێکهاتە ناوخۆییەکانی سووریا "لە سایەی ڕژێمە مەرکەزییەکاندا، بەتایبەتی لە سەردەمی ڕژێمی ئەسەد دا، دەیان ساڵە تووشی پەراوێزخستن و وەدەرنان بوونەتەوە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو کارانەی لە دژی دانیشتووانی کەناراوەکان و سوەیدا و مەسیحییەکان ڕوودەدەن، دەچێتە خانەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و پێویستی بە لێکۆڵینەوەی بێلایەنانە هەیە".
بەشداربووانی کۆنفرانسەکە، پابەندبوونی خۆیان بە ڕێککەوتنی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و کۆنفرانسی "یەکگرتوویی کورد" دووپات کردەوە، وەک هەنگاوێک بەرەو کۆدەنگیی هەمەلایەنەی نیشتمانی.
کۆنفرانسەکە بە بەشداریی بەرفراوانی سەرۆکی عەشیرەتەکانی عەرەب و نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەر و کەسایەتییە ئاینییەکان بەڕێوە چوو، لەوانە غەزال غەزال، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عەلەوییەکان لە سووریا و دەرەوە، کە داوای "دەوڵەتێکی مەدەنی، عەلمانی، فرەیی و لامەرکەزی" کرد، بە لەبەرچاوگرتنی سیستەمێکی لامەرکەزی کە بە "تاکە چارەسەر بۆ داهاتوویەکی پڕ لە ئاسایش و دادپەروەری کرد".