کۆمیسیۆن تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و پارت و هاوپەیمانێتییەکان دەکات

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، تیروپشکی بۆ ژمارەی کاندید، پارتی سیاسی و هاوپەیمانێتییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد.
شەممە 9ـی ئابی 2025، عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: دەمانەوێت پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەڕێوە بچێت، هەروەها بە یەک چاو سەیری هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەین.
باسی لەوەش کرد، پاش کەمێکی دیکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ تیروپشکی بۆ ژمارەی کاندید، پارتی سیاسی و هاوپەیمانێتییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.
سەرۆکی کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوە کرد، لە وێستگەیەکی گرنگی پرۆسەی هەڵبژاردن دان. هەروەها دەڵێت: هەڵبژاردنێکی شەفاف بەرپرسیارییەتی هەمووانە.
عومەر ئەحمەد، داوا لە کاندید و هاوپەیمانێتییەکان دەکات پابەندیی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن بن، بە تایبەت لە پرۆسەی بانگەشەدا.
هیواداریشە لایەنە سیاسییەکان، بە شێوەیەکی دیموکراتییانە ململانێی یەکتر بکەن و هەوڵ بۆ بەدەستهێنان دەنگ بدەن.

جومانە غەلای: سبەینێ هەڵبژاردنی ئەزموونیی بەڕێوە دەچێت
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە کوردستان24ـی گوت: هیچ نییەتێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نییە، هەروەها ئامادەکارییەکان بە شێوەیەکی باش بەڕێوە دەچن، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی دیاریکراوی خۆیدا کە 11ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵە، هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، باسی لەوە کرد، هەر كاندیدێك، پارتێک یان هاوپەیمانێتییەکی سیاسی، بەر لە دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، بانگەشە دەست پێبكات، لە هەڵبژاردن دوور دەخرێتەوە.
گوتیشی: 31 هاوپەیمانێتی، 38 پارتی سیاسی و 79 کاندیدی سەربەخۆ خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمار کردووە.
سەبارەت بە ژمارە 56، غەلای ڕایگەیاند: لەسەر داوای کۆمیسیۆن ئەو ژمارەیە بە هیچ کاندید و پارتێکی سیاسی نەدراوە.
دەشڵێت: ژمارەیەک وێستەگی دیکە دەکەینەوە بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق بۆ مەبەستی دەنگدانی تایبەت، چونکە دەبێت لە هەموو پارێزگایەک وێستگەیەک بۆ دەنگدانی تایبەت هەبێت.
لە بارەی هەڵبژاردنی ئەزموونییەوە، جومانە غەلای، ئاشکرای کرد: سبەینێ هەڵبژاردنی ئەزموونیی لە عێراق بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەوەی لە ئامێرەكان و دەرچوونی ئەنجامەكان دڵنیا ببینەوە.

عامر وەسەنی: هەر کورسییەک بەرانبەر بە 100 هەزار دەنگ دەبێت
عامر وەسەنی، سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: کۆمیسیۆن هەنگاوی باشی ناوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن، لەوانەش؛ نوێکردنەوەی ئامێرەکان و ئامادەکردنیان بۆ پرۆسەی دەنگدانی داهاتوو.
دەشڵێت: تۆماری بایۆمەتریمان نوێ کردووەتەوە و کارتەکانمان دابەش کردووە بەسەر وێستگەکاندا، هەروەها بۆ هەر 100 هەزار کەسێکی عێراقی یەک ئەندام پەرلەمان هەیە.
سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانجیان لەم ئامادەکارییە هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دەستووری و یاساییە کە ئەندام پەرلەمانەکان نوێنەرایەتی خەڵک بکەن.
ژمارەی پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق:
پارتی دیموکراتی کوردستان 275
هاوپەیمانێتی تەفەوق 266
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان 216
پارتی نەینەوا بۆ گەلکەی 267
پارتی شەرگات بۆ گەلەکەی 243
هاوپەیمانێتی حەسمی نیشتمانی 269
هاوپەیمانێتی خەدەمات 271
پارتی سقورونا 277
پارتی تەقەدوم 255
هاوپەیمانێتی تەسنیم 252
جولانەوەی سۆمەریون 239
هاپەیمانێتی ئەسەسای عێراقی 244
بەرەی فەیلییەکان 291
تەیار قەزیەتونا 235
هاوپەیمانێتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان 207
ڕێکخراوی بەدر 218
هاوپەیمانێتی شەراکەتونا لە سەڵاحەددین 228
هاوپەیمانێتی قەزیەی ئێزدی 201
پارتی لیوای نیشتمانی 260
هاوپەیمانێتیی عەرەبی لە کەرکووک 204
هاوپەیمانێتیی حەدبای نیشتمانی 237
هاوپەیمانێتیی هێزی دەوڵەتی نیشتمانی 231
هاوپەیمانێتیی قادیمون 223
پارتی ئینتیشاری نیشتمانی 246
هاوپەیمانێتیی عومقی نیشتمانی 259
بەرەی تورکمانی عێراقی 268
پارتی سابیتوون 203
بەرەی تورکمانی عێراقی یەکگرتوو 217
جولانەوەی ئیدراک 210
هاوپەیمانێتیی ئینقازی تورکمانی کەرکووک 229
پارتی ڕوفعەی نیشتمانی 282
ڕەوتی عەشایری نیشتمانیی عێراقی 212
پارتی جەماهیری نیشتمانی 240
هاوپەیمانێتیی واست ئەجمەل بۆ خزمەتگوزاری 220
کوتلەی دەعمی دەوڵەت 289
پارتی ئیساری عێراقی 230
پارتی داعی 248
هاوپەیمانێتیی خەڵکی نەینەوا 281
پارتی مەدەنیون 268
هاوپەیمانێتیی سەڵاحەددینی یەکگرتوو 279
پارتی شوعلە دیوانییە 262
یەکێتییی نیشتمانیی کوردستان 222
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 278
هاوپەیمانێتیی مەدەنی دیموکراتی 206
پارتی ناسنامەی نیشتمانی 211
نەوەی نوێ 288
پارتی عێراقی بۆ چاکسازی 270
پارتی ئەنبار ناسنامەمانە 205
گردبوونەوەی فاو – زاخۆ 213
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 285
ڕەوتی هەڵوێست 225
هاوپەیامنێتیی دەوڵەتی یاسا 257
بزووتنەوەی مافەکان 251
پارتی مونقیزون 209
هاوپەیمانێتیی یەکەمی نەینەوا 290
بزووتنەوەی سادیقون 202
هاوەپەیمانێتیی ئیبشەر یا عێراق 224
هاوپەیمانێتیی جێگرەوە 250
پارتی قیادە 242
هاوپەیمانێتیی سیادە 221
هاوپەیمانێتیی یەکەمی دیالە 249
هاوپەیمانێتیی عەزم 241
پارتی ئیشراقە کانون 245
بەرەی گەل 261
هاوپەیمانێتیی قیمەم 283
پارتی عومران 236
پارتی ماکینە 233
پرۆژەی عەرەبی لە عێراق 272
پێنجشهممه، 17ـی تهممووزی 2025، دهستهی كۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سیستمی دەنگدان، ژماردن و جیاكردنهوهی دهنگهكانی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق پهسند كرد، كه پێشتر له لایهن سهرۆكی فهرمانگهی ههڵبژاردنهكان بهپێی یاداشتێك به ژماره (رأ/1156) له ڕێككهوتی 18/6/2025 ئاراستهی كۆمیسیۆنهكه كرابوو و دوای ئهوهی لیژنهی یاسایی له ئهنجوومهنی كۆمیسیاران ههندێك له ناوهرۆكهكهی دهستكاری كرد و ههموار كردهوه، به كۆنووسی ژماره (89)ـی ڕۆژی چوارشهممه، 16/7/2025، پهسندی كرد.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.