ئەمەریکا.. شەش کەس لە پارکێکدا بریندار بوون

لە ئەنجامی تەقەکردن لە پارکێکی شاری بالتیمۆری ویلایەتی ماریلاند، شەش کەس بریندار بوون، کە برینی یەکێکیان سەختە و لە ناو بریندارەکاندا منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان هەیە.
یەکشەممە، 10ـی ئابی 2025، کەناڵی تەلەفزیۆنی سی بی ئێس، لە زاری ڕیچارد وۆرلی، سەرۆکی پۆلیسی بالتیمۆر، بڵاوی کردەوە "چەکدارێکی نەناسراو لە پارکی هایتس، تەقەی لە کۆمەڵێک کەس کردووە و شەش کەسی بریندار کردووە، لە نێویاندا منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان هەیە."
وۆرلی، بە کەنالی سی بی ئێسی گوتووە "منداڵەکە، گولـلە بەر قۆڵی کەوتووە و برینەکەی مەترسیدار نییە. بەڵام برینی پیاوێک سەختە."
تا ئێستا نازانرێت ئایا تەقەکەرەکە دەستگیر کراوە یان نا؟
ڕۆژانە، لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا ڕووداوی تەقەکردن ڕوو دەدەن. دوێنێ، شەممە، لە مەیدانی تایمز لە نیویۆرک، کە ناوچەیەکی گەشتیارییە، کەسێک تەقەی لە گەشتیاران کرد و سێ کەسی بریندار کرد.