ڕاوێژكارێكی سوودانی: عێراق نزیكه‌ی دوو هه‌زار مێگاوات كاره‌با له كوردستانه‌وه هاورده ده‌كات

ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق نزیكه‌ی دوو هه‌زار مێگاوات كاره‌با له كوردستانه‌وه هاورده ده‌كات؛ ده‌شڵێت، له عێراق زێده‌ڕۆییه‌كی زۆر له به‌كارهێنانی كاره‌با ده‌كرێت.
دووشه‌ممه، 11ـی ئابی 2025، عادل كه‌ریم، ڕاوێژكاری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری كاره‌با تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، عێراق بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی كاره‌با، پێویستی به سێ ساڵی دیكه هه‌یه.
عادل كه‌ریم گوتیشی، عێراق بۆ دابینكردنی كاره‌با و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر پارێزگاكانی، 1600 تا 1700 مێگاوات له هه‌رێمی كوردستان هاورده ده‌كات.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه، له عێراق زێده‌ڕۆییه‌كی زۆر له به‌كارهێنانی كاره‌با ده‌كرێت. ڕوونیشی كرده‌وه، عێراق كێشه‌ی نه‌بوونی غازی هه‌یه، بۆیه پشت به غازی ئێران و ئازه‌ربایجان ده‌به‌ستێت.
دووشه‌ممه، 11ـی ئابی 2025، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: کارەبای عێراق بە تەواوی کوژاوەتەوە، جگە لە کارەبای هەرێمی کوردستان، ئەو کێشەیەش بەردەوام دەبێت تاوەکوو کێشەی بەڕێوەبردن و بەکارهێنانی کارەبا لە ڕیشەوە چارە نەکرێن.
ئاماژەشی داوە، هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی دەستپێشخەرییەک بۆ چارەکردنی ئەو کێشەیە لە ڕێگەی بەکارهێنانی بەرپرسیارانە، ڕێکخستنی داواکارییەکان، باسی لەوەش کردووە، بۆ ئەوەی عێراق کێشەی کارەبا چارە بکات دەبێت هەمان سیستەم پەیڕەو بکەن.
جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیران ڕاشیگەیاند، هەرێمی کوردستان ئامادەیە لە چارەکردنی کێشەی کارەبای عێراق هاوکار بێت، هەر وەکوو ئەوەی ئێستا ئەو کێشەیەمان لە هەرێمی کوردستان چارە کردووە. بۆ ئەمەش وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق لە گفتوگۆ دایە، بۆ ئەوەی هەر هاوکارییەکی تەکنیکی بۆ چاککردنەوەی کارەبای عێراق بە زووترین کات پێشکەش بکات.