11 چەکداری داعش دەستگیر کران

دەزگای دژە تیرۆری عێڕاق ڕایگەیاند، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ پاشماوەکانی داعش، توانیان لە چەند شوێنێکی جیاواز 11 چەکداری داعش دەستگیر بکەن و چەند تونێل و ئەوشکەوتێکیش بتەقێننەوە.

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیان پێنج چەکداری داعش لە پارێزگای نەینەوا دەستگیر بکەن، هەروەها بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی توانیان چوار چەکداری دیکەی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای کەرکووک دەستگیر بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، تیرۆریستێکیان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرد، هەروەها تیرۆریستێکی دیکەشیان لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەش داوە، بەپاڵپشتیی فڕۆکەی جەنگی سوپای عێراق، حەوت حەشارگەیان لە پارێزگای نەینەوا وێران کردووە، هەروەها لە هەڵمەتێکی دیکەی گەڕان و پشکنین، سێ حەشارگە و سێ تونێل و ئەشکەوتێک کە کەرەستەی ئامادەکراوی تێدابووە بۆ تەقینەوە لەناوبران. 

لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەندامانی دەزگای دژەتیرۆر توانیان، 13 حەشارگە و تونێلی چەکدارانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین لەناو ببەن، هەروەها تەقەمەنی جۆراوجۆریان لەو شوێنانە دۆزیووەتەوە، هەروەها چەندان مین و تەقەمەنی لە هەمان پارێزگا تەقێنرانەوە.

باسی لەوەش کرد، توانیویانە چەند باڵەخانەیەک و چوار حەشارگە و سێ تونێل لە لە پارێزگای کەرکووک پاکبکەنەوە.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment