كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌دان كاندیدی دوورخسته‌وه

ئەندامێکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژماره‌یه‌كی زۆری كاندیدانی خولی داهاتووی په‌رله‌مان كه یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری ده‌یانگرێته‌وه، دوور خراونه‌ته‌وه.
چوارشەممە، 13ـی ئابی 2025، ڕائید حه‌مدان مالیكی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی یاسایی پەرلەمانی عێراق گوتی، یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری تایبه‌ت به ڕیشه‌كێشكردنی به‌عس، كار كراوه.
ڕائید حه‌مدان مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بۆ یه‌كه‌م جاره یاسای ژماره‌ی 12ـی ساڵی 2018ـی هه‌مواكراوی تایبه‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی توێژێكی زۆری تاوانباران ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی یاسای لێخۆشبوو‌ن ده‌یانگرێته‌وه، كار ده‌كرێت و جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ڕائید حه‌مدان گوتووشیه‌تی، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م یاسایه، تا ئێستا 400 كاندیدی خولی داهاتووی په‌رله‌مان دوور خراونه‌ته‌وه.
هاوكات مه‌شعان جبووری، سیاسه‌تمه‌داری عێراقی باسی له‌وه كردووه، 253 كاندید به‌هۆی ئه‌ندامبوونیان له حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه، له كاندیدبوون دوور خراونه‌ته‌وه و 16 كه‌سی دیكه كه كاندیدی دیارن و په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تیی ناسراون، هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیار له دۆسیه‌كانیان ده‌درێت.